English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا ھاوکاری نوێی ئۆکرانیا دەکات
2022-05-07 [08:05 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکاھاوکاریی نوێی سەربازی  بۆ ئۆکراینا بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دۆلار رادەگەیێنێت، کە ئەم جارە ڕاداری دژە تۆپیشی تێدایە. 

رۆژی ھەینی ٦ـ٥- ٢٠٢٢ ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر پاکێجێکی نوێی ھاوکاریی بۆ ئۆکراینا کرد کە  خۆی لە ٢٥ ھەزار گوللـە تۆپی ١٥٥ ملیللیمەتری و راداردا دەبینێتەوە. 

لە راگەیێندراوێکدا، بایدن ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی بەھێزی خەڵکی ئۆکراینا بۆ ئەوەی وەکو خۆی دەڵێت، بتوانن لە دژی رووسیا بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.  

بەرپرسێک لە ئیدارەی بایدن رایگەیاند، ھاوکارییە نوێیەکە راداری بەرپەچدانەوەی تۆپھاوێژەکانیش لەخۆدەگرێت.   

بەم پاکێجە نوێیە، کۆی بڕی ئەو ھاوکارییە سەربازییەی کە لە سەرەتای ھێرشی رووسیاوە ئەمریکا بۆ ئۆکراینای ناردووە دەگەیێنێتە ٣.٨ ملیار دۆلار.  





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad