ZNA - ههولێر
گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەسەر داوای واشنتۆن لە وڵاتی فیجی دەستگیراوە بەسەر یەختێکی ملیارداری رووس، سڵێمان کەریمۆڤ.
لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا، جێن ساکی، باسی لە رووداوە گرنگەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
گوتەبێژەکەی کۆشکی سپی، باسی لەوە کرد کە لە وڵاتی فیجی دەست بەسەر یەختێکی سڵێمان کەریمۆڤدا گیراوە کە بەهای یەختەکە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
باسی لهوهش كرد، حکوومەتی فیجی لەسەر داوای ئەمریکا دەستی بەسەر یەختەکەدا گرتووە.
وڵاتی فیجی کە لە چەند دورگەیەک پێکهاتووە و دەکەوێتە باشووری زەریای ئارامەوە.

AA
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |