English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆڵبارین هەوای تارانی مەترسیدر کرد
خۆڵبارین لە تاران
2022-05-08 [10:41 AM]

ZNA - هەولێر


پیس‌بوونی هەوا و خۆڵبارین لە تاران بووە هۆی داخرانی قوتابخانان و ناوەندی کۆنیرۆڵی کوالێتیی هەوای تارانیش ڕایگەیاند ئەم دۆخە بۆ هەموو تەمەنان مەترسیدارە. فەرمانگەی کەشناسیی ئێرانیش بە ئاماژە کردن بە مەترسیداربوونی دۆخی کەشوهەوا بۆ هەموو تەمەنەکان داوای لە هەموو هاووڵاتیان کردووە لە ناو ماڵەکانیان بمێننەوە و مەگەر بۆ کاری پێویست لە ماڵ دەرنەچن. ڕۆژی یەکشەممە لە کاتێکدا بەشێک لە قوتابیان چووبوونەوە قوتابخانە، فەرمانگەی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند بە هۆی پیس بوونی هەواوە قوتابخانەکان دادەخرێن. لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لە عێراقەوە بەرەو ئێران دەچێت، لە بەشێک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگای تاران و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێران، فەرمانگە حکوومییەکان و بانکەکان و سەرجەم قوتابخانەکانیش بۆ چەند ڕۆژێک داخران.



ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad