ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی The Northman لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22 نیسان بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 23 ملیۆن و 850 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 12 ملیۆن و 290 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 11 ملیۆن و 560 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا ئەلیکسێندەر سکارسجارد، ئانیا تایلۆر جۆی، نیکۆڵ کیدمان، ئیسان هۆک و ویلیەم داڤۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. ئەم بەرهەم باس لە سەرکردەیەکی ڤایکینگ دەکات کە لە پێناو دادپەرەوەریدا باوکی دەکوژێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad