ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Fantastic Beasts کە بەناوی (Fantastic Beasts and Where to Find Them 3)یە، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهمە سینەماییە کە لە 15 نیسان لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی گەیستووتە 332 ملیۆن و 736 دۆلاری ئەمریکی. ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 80 ملیۆن و 236 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 252 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و لە 15 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و ناوەڕۆکی باس لە سەرکێشەییەکانی نیوت سکاماندر دەکات و لەم بەشەدا نهێنی بەڕێوەبەری قوتابخانەی هۆجارتس دمبلدۆر ئاشکرا دەکات. لەم بەرهەمە سینەماییەدا هەریەک لە مادس میکلسن، جود لۆ، کاسرین وۆترستۆن، ئیدی ریدماین، ئەزرا میلەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad