English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگایەکی دیکە تۆمار کرا
2022-05-10 [08:06 AM]

ZNA-هەولێر


یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای نەجەف تۆمار کرا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای نەجەف لە راگەیەندراوێكدا تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاکە راگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاکانی کەربەلا، بەسرە، میسان، كەركووك و نەینەواش تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونیان راگەیاندووە. 

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تاوەکو ئێستا نۆ حاڵەتی مردن و نزیکەى 50 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری عێراق تۆمار کراوە، یەکێک لە حاڵەتەکانی مردن لە کەرکووك بووە.  

تای خوێنەبربوون، لە رێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە. لە 3-7 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون، كەسی تووشبوو تایەکی بەرزی دەبێت، لەگەڵ بوونی ئازار لە جەستەی، بەتایبەت لە پشت و مل، هەندێكجار سکچوون و رشانەوەی لەگەڵ دەبێت، لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێدەکات.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad