ZNA - هەولێر
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای ئیزمیری توركیا، تیمەکانی پاسەوانی دەریایی چاودێری گروپێك کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی پارێزگاكە کردووە و لە هەڵمەتێکدا، تیمەکانیان 28 کۆچبەریان لە خنکان رزگارکردووە، کە ١٠ فەڵەستینی،١٣ کۆنگۆیی، دوو کامیرونی، دوو لیبیایی و یەک ئەریتێری پێکهاتبوون.
ئاماژە بەوەشكرا، تەواوی کۆچبەرەکان دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |