English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیوەندیی نێوان کەم‌خەوی و تووشبوون بە شەکرە
2022-05-12 [11:25 AM]

هەولێر : ZNA


گرنگ نییە ئێوە شەوانە تا کەی بەخەبەر دەبن و یان لە ماوەی رۆژدا چەندەتان سترێس هەیە. لەهەرحاڵدا لەوانەیە ناچار بن کە شەوانە کەمتر پشوو بدەن و بەیانیی رۆژی دوایی هەست بە ماندووبوون بکەن. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ماوەی خەوتن لەکاتی شەودا، لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە شەکرە لە کەسەکاندا بەرز یان نزم بکاتەوە. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەریدەخەن ئەو کەسانەی شەوانە بەردەوام ٧ بۆ ٨ کاتژمێر دەخەون، تەندروستترن و ئەو کەسانەی کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون، ٥٨ ٪ زیاتر مەترسیی تووشبوون بە شەکرەیان لەسەرە. کێشە و ئاڵۆزییەکانی خەو هۆکارە بۆ بەرز و نزمبوونەوەی ئاستی "گرلین" کە هەست بە برسێتی و کێشی جەستە بەرز دەکاتەوە و هەروەها مەترسیی تووشبوون بە شەکرە و کۆنیشانەی میتابۆلیکی لێدەکەوێتەوە. کەمخەوی لەسەر زەینیش شوێن دادەنێت و لەوانەیە کەم کەم تەندروستیی زەین بگۆڕێت. توێژەران بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە مەترسیی ئاڵۆزییە زەینییەکان لەو کەسانەی کەوا کەم دەخەون، ١٠٦٪ زیاترە. ئاڵۆزییە دەروونییەکانیش لەواندا ٤٤٪ زیاترە. خەوی لەڕادەبەدەریش کاریگەریی لەسەر تەندروستیی زەین هەیە. راستە کەمخەوی زیانبەخشە بەڵام خەوتنی لەڕادەبەدەریش هۆکارە بۆ ئەوەی بارودۆختان تێک بچێت و جەستەتان تەوەزەل بێت. ئەگەر زیاتر لە ٨ کاتژمێر بخەون، ئەگەری تووشبوون بە ئاڵۆزییە زەینییەکان، شیزۆفێرنی، وەهم و نەخۆشییە دەروونییەکان دێتە ئاراوە. ئەو کەسانەی شەوانە کەمتر لە ٥ کاتژمێر دەخەون، بە ئەگەری زۆر تووشی نەخۆشییەکان دڵ، فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دەمار و نەخۆشیی هاوشێوە دەبن و ئەم بابەتە لەلایەن چەند توێژینەوەیەک کە لەسەر کەسانی ٣٥ بۆ ٥٥ ساڵ تێیدا بەشدار بوو و سەلمێندراوە و دەرکەوتووە ئاڵۆزی و تێکچوونی خەو ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بەرز دەکاتەوە. کەوابوو بەر لە هەر شتێک دەبێ خەوەکەتان رێک بخەن.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad