English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ رزگاربوون لەبەردی گورچیلە
2022-05-12 [05:12 AM]

هەولێر : ZNA


دروستبوونی بەردی گورچیلە لە ئەنجامی كارا نەبوونی گورچیلەوە دروست دەبێت كەلە ئەنجامی ئەو ژەهرانەی دەگەنە گورچیلە و دواتر دەبن بەكریستاڵی كانزایی و پاشان بەردی گورچیلە دروست دەبێت، هەندێک چارەسەری سروشتی دەتوانن بەردی گورچیلە نەهێڵن. ماڵپەڕی " کلیڤلاند کلینک" لەبابەتێکی تەندروستی پێنج چارەسەری سروشتی ئاشکرا کردووە بۆ نەهێشنی بەردی گورچیە، کە ئەمانەن: یەكەم: فاسۆلیا، بە پاقلەی شێوە گورچیلەیی ناسراوە یارمەتییەكی زۆری كردنی دەرەوەی بەردی گورچیلە دەدات، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینی گیانلەبەرییە و رێژەیەكی زۆری ڤیتامین B ی تێدایە و تەندروستی گورچیلە و كۆئەندامی میز باشتر بێت. دووەم: كەرەووز، ئەم سەوزەیە وزەیەكی زۆر دەدات بە گورچیلەكان، بەكارهێنانی تۆی كەرەووز لە چا یان هەر وەكو بەهارات ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرێت. سێیەم: خواردنەوەی شەربەتە ترشەکان ، بەپێی نوێترین توێژینەوە كە پزیشكان ئەنجامیان داوە و بۆیان دەركەوتووە، ماددەیەك خواردنەوە ترشەکاندا هەیە، ڕێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەگرن، ئەگەر مەترسی دروستبوونی بەرد لەسەر گورچیلەكانت هەبێت، دەتوانن ڕۆژانە یەك تا دوو كوپ شەربەتی ترش بخۆنەوە، بەمەیش لە بەردی گورچیلە بە تەواوی ڕزگارتان دەبێت. چوارەم: ئاو، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە، بەڵام كاتێك بەردی گورچیلەت هەبێت پێویستە شلەی تەواو لەناو سیستەمی لەشدا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی هەڵقوڵانی ئاوەوە یارمەتی كردنە دەرەوەی كانزا زیادەكان و بەردی گورچیلە بدات، ئەگەر كاتێكی دیاریكراوت نەبێت بۆ خواردنەوەی ئاو، ئەوا بەگوێرەی كاڵی و تۆخی ڕەنگی میز دەتوانن بزانن جەستە پێویستی بە ئاوە. پێنجەم: لەخواردنی کالیسیۆم مەترسە، زۆرێک کەس دەترسن کالیسۆیم وەربگرن و خۆیانی لێبەدوور دەگرن، بەڵام لە راستیدا کالیسۆم هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بەردەکان نییە وسوودی بۆ گورچیلەکە، بەڵام دەبیت بڕی وەرگرتنی کالیسیۆم دیاری بکەیت لە رۆژێکدا و نابێت لە هەزار بۆ ١،٢٠٠ میلیگرام زیاتر وەرگریت.





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad