ZNA- هەولێر
ئەمڕۆ ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی عەمید روکن ئەمیر خورشید بەڕێوەبەری میرەی گشتی، ئامادەبوونی فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی و کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێم و پشتگیری کۆمپانیای داینکۆرپی امریکی، رێوڕەسمی کۆتایی دوو خولی جیاواز بەڕێوەچوو، کە بۆ هێزەکانی پشتیوانی یەک و لیوای هەشتی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرابوونەوە. خولی یەکەم، تایبەت بوو بە بەردەوامی دانی چەکەکان بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی فەرماندەی هێزەکانی پشتوانی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە کرابۆوە، ماوەی ٢٤ رۆژ بەردەوام بوو، ١٠ پێشمەرگە بەشداریان تێدا کرد. خولەکەی تر، خولی شۆفێری هەمەر بوو، کە بۆ لیوای هەشتی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە کرابۆوە، تیایدا ٢٠ پێشمەرگەی لیوای هەشت بەشدارییان تێدا کرد، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوو. لەکۆتایی رێوڕەسمەکەدا، بڕوانامەی بەشداربوون درا بە بەشداربووانی هەردووک خولەکە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad