English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدەیەكە هیچیان بۆ نەچووەتە سەر..
2022-05-12 [09:57 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مێژووی كەسایەتی و ئەرك و بەرپرسیاریەتی و كوردپەوەری بارزانی لە خەبات وشۆڕش لە دوێنی و ئەمڕۆ بەرامبەر دۆزی ڕەوای گەل و نیشتیمانەكەی هەمیشە بەوپەری وردبینی و خوێندنەوەی ژیرانەوە و دڵسۆزانە بەدرێژایی تەمەنی هەردەم بەرگریكردن و تۆماركردنی شانازی و سەرەوەی بووە  بۆ كوردوكوردستان بووە كە هیچ كات لەو مێژوو و سەوەرییانە و بەرگریكردنانە پاشگەز نەبۆتەوە، ئیتر ئەو بەرپرسیاریەتییانە چ لە سەر ئاستی نەتەوەی و كوردستانی بوو بێت یانیش لە سەر ئاستی عێراقی  ، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی كە هەمیشە هەوڵی داووە كە بەرگری لە دۆز و شوناس و دەستكەوتەكانی گەل و نیشتیمانەكەی بكات .

ئەگەر هەڵوەستە لە سەر بارودوخَی ئاڵۆز و پر كێش مەكێشی عێراق و ناوچەكە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و بە ئێستاشەوە بكەین ، ئەوا رۆڵ وسەنگ و پێگەی بارزانیی لە مێژوو و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لە سەختترین قۆناغەكانی خەباتدا دیار و بەرچاو بووە و هیچ كات كار و بریارێكی نەداوە تا دواتر لێی پاشگەز بێتەوە و شانە بەتاڵ بكات لە بەرپرسیاریەتی  و ئەركە قورسەكانی بەرامبەر گەل و خاكەكەی ، بەتایبەت لە دۆخی ئێستادا كە ناوچەكە بەگشتی  گیرۆدەی كۆمەڵێك پرسی ئاڵۆزی سیاسی، كۆمەڵایەتی  و ئابووریی بۆتەوە و عێراقیش بەدەر نییە لەو قەیران و كێشە بێ‌ كۆتاییانە بە تایبەت لە پرسی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كە بۆتە گڕیكوێرە حیزب و لایەكان لە بەغدا و تا بە ئێستا نەتوانیویانە و نەدەشتوان بە بێ‌ هەولێر و رۆڵی سەرۆك بارزانیی وەك رابەرێكی مێژوویی و خاوەن ئەزموون و كارێزمای نەتەوەی كورد و هەوڵەكانی بەرێزیان بچووكترین هەنگاو و چارەسەری نەخۆشییەكەیان بدۆزنەوە .

هەروەەها ئەگەر ئاماژە بەو كێشە و سیناریۆ و قەیرانە دروستكراوانە كە ڕووبەرووی قەوارەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت  حكوومەتی هەرێم و پارتی دیموكراتی كوردستان كراونەتەوە، لەلایەك بەكارهێنانی پەكەكە ومیلیشاكانی تر و ئینجا دروستكردنی كۆسپ لە بەردەم پێشكەوتنی بارودۆخی ئابووری و گەشەسەندنی كوردستان لەلایەك و لایەكی دیكەش بەكارهێنانی هەندێك حیزب ولایەن بۆ پەڵاماردانی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە پێناو دروستكردنی كەشو هەوایەكی ناسەقامگیر و نەتەبا، ئینجا بەكارهێنانی كارتی جۆراجۆری گوشار لە دەرەوە هەرێم و نێوخۆیی هەرێمی كوردستان ، ئینجا پشوودرێژی بارزانیی و چۆنێتی مامەڵەكردنی و تێكشكاندنی كۆسپ و بەربەستەكان بە شێوەیەكی زۆر وردبینانە ئاماژەن بە بەهێزی و كارێزمایی بەرێزیان لە رووداو و پێشهات و رووداوەكان و چۆنێتی پارێزگاریكردن لە دۆزی كورد و قەوارەكەی و دەستكەوتەكان بە شێوەیەكی گشتی .
بەتایبەت ئەگەر ئاماژە  بە ستنی هاوپەیمانی لەگەڵ  سووننەو ڕەوتی سەدر بكەین ، ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە سەرۆك بارزانی بە خوێندنەوەی وردبینانەی بۆ هێزو لایەنەكانی لەماوەی چوار خوڵی حوكمڕانی و دژایەتیكردنیان بۆ مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و پێداگری لە سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی فیدراڵی و هەنگاونان بۆ قۆناغێكی تر كە ئەویش سیستەمی كۆنفیدراڵییە بەتایبەت جێگركردنی یاسایی نەوت و غاز و بەسەربەخۆكردنی و پێداگری لە سەر خاڵ بەخاڵی مافە دەستوورییەكان بەتایبەت خاك . 
مێژوو گەواهیدەرە، كە پارتی هەمیشە لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە ، بەڵام بە نسبەت بەرژوەندییە باڵاكانی گەلەكەی و مافەدەستوورییەكانی و پارێزگاریكردن لە سەنگ و پێگەكەی هەمیشە ڕووبەرووی مەترسیدارترین هێرش و پەڵاماردانە دەرەكی ونێوخۆییەكان بۆتەوە . سەرۆك بارزانی ، لە مێژووی دوێنی وئەمڕۆ و سبەیش بەرگری لە ناوی پێشمەرگە ، بست بە بستی خاكی كوردستان لە هەموو هەڕەشە و پیلانگێرییەك ،ئینجا ئاڵاهەڵگری ریفراندۆمی سەربەخۆییە بەرێژەی93% دا ، بەرگریكردن لە شكۆو كەرامەتی گەلی كورد بەرامبەر وڵاتانی داگیركەر لە دوێنی وئەمڕۆ و سبەیش ، بۆیە، بارزانی وەك هەمیشە و وەك چیایەكی پۆڵایین بەرامبەر هەموو داگیركەران و دوژمنانی خۆڕاگرانە وەستاتەوە و لە بەرامبەریشدا نەیاران سەریان سورماوە لەو هەموو پیلانانەی كە بارزانی بە كارێزمایی و خوێندنەوەی وردبینانەی تێكیان دەشكێنێت و رۆژ بە رۆژیش پووكانەوەی خۆیان دەبینن . بارزانی لە سەركەوتنەوە بۆ سەركەوتن تۆماڕكردنی شانازی لە نێو هەگبەی كوردبوون و كوردپەوەریدا ..





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad