English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی گرووپە تیرۆریستییەکەی بڵاودەکاتەوە 
2022-05-16 [06:16 AM]

ZNA_ ھەولێر




لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھێزەکانیان توانییان گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە پەکەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بەسەر ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشادا بگرن، کە پلانیان بۆ ئەنجامدانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بەنداوی دھۆک و وێستگەی کارەبا و چەند شوێنێکی گشتیی و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ھەبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانییان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، کە ئەو گرووپە لەلایەن پەکەکەوە راسپێردراوە، بۆ ئەوەی ھێرشی مووشەکی بکەنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیەندراوە، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارانیشی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان:   

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر دەکەن، کە پلانیان ھەبووە لە رێگەی مووشەکەوە ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان.

لە ھەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەپێناو ئارامی و ئاسایش بۆ ھاونیشتمانییان و ھەرێمی کوردستان، ھێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای دھۆک، توانییان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر بکەن و دەست بە سەر ٩ مووشەکی جۆری کاتیۆشای ١٠٧ ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن.

لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا ھێرشی مووشەکی بکەنە سەر (بارەگای لقی ١٧ پ. د. ک، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دھۆک و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە).

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

 





ئەم هەواڵە 676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad