English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چه‌ند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد
2022-05-16 [06:28 AM]

ZNA-ھەولێر


لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگ‌ کۆبوونەوە.

روبینە ئوملیك عەزیز، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/١٦، لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، به‌مەبه‌ستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگ‌ کۆبوونەوەی ئەنجام دا.


ھەروەھا روبینە ئوملیك عەزیز، ئەندامی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە باس لە دوخی ناوچە کوردستانییەکان بەگشتی کرا، به‌تایبه‌تیش دۆخی ئێستای شنگال کە جارێکی تر بووە ھۆکاری ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو ناوچانە، بۆ چارەسەری دوخەکەش لێژنە چاوەرێی ئاساییبوونی دۆخی عێراق و پێکھێنانی حکوومەتی تازە دەکات، بۆ ئەوەش بڕیاره‌ لێژنەكه‌ چەند خاڵێک وەک ڕێگەچارەی دوخی ئەو ناوچانە ئاراستەی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق بکات.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad