ZNA- هەولێر
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی داواکاریی سوێد و فینلاند بۆ بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ ڕەت دەكاتەوە و دەلێت، با خۆیان ماندوو نەکەن و سەردانمان نەکەن
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا و سه‌رۆک كۆماری جه‌زائیر کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
ئەردۆغان باسی لە دەرچوونی یۆنان لە ناتۆ کرد و بە رەخنەوە باسی گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ رێکخراوەکە کرد و ئاماژەی کرد کە موسڵمان دوو جار لە هەمان کون مار پێی وەنادات.
ئەردۆغان سوێدی بە لانەی تیرۆرستان ناوبرد و گوتی: "تیرۆرستان دەبەنە پەرلەمان و دەرفەتی قسەکردنیان پێدەدەن، بانگهێشتنامەی تایبەتیان بۆ دەردەکەن هەتا لە نێو پەرلەمانەکەیاندا لایەنگرانی پەکەکە هەن، باشە ئێمە متمانە بە چیی ئەوان بکەین".
ئەردۆغان لەبارەی سەردانی بەرپرسانی هەردوو ووڵاتی سوێد و فینلاندا گوتی: "گوایە رۆژی دووشەممە دێنە تورکیا، ئایا بۆ ئەوە دێن قایلمان بکەن؟ ببەخشن، با خۆیان ماندوو نەکەن، به‌ر له هه‌موو شتێك ناڵێین بەڵێ بۆ بە ئەندامبوونی ئەوانەی سزایان به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندووه، بەتایبەتی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی ئەمنی، چونکە ئەگەر بڵێین بەڵێ، ئەوکات ناتۆ لە رێکخراوێکی ئەمنی دەردەچێت و دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی نوێنەرانی تیرۆرستان".
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |