ZNA - ههولێر
هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی سەربازیی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە خۆرهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون.
بەپێی زانیارییهكان، لەو ناوچانەی کە گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان لە دێرازۆر جێگیرکراون و ئێران پاڵشتییان دەکات، سێ هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر دەورووبەری ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە قەزای شەدادی سەربە پارێزگای حەسەکە جێگیرکراون.
لە هێرشەکاندا، بنکە سەربازییەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
ناوچەکانی سەربە پارێزگای دێرازۆر خۆرهەڵاتی رووباری فورات خۆرهەڵاتی سووریا، لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگە دان کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات، سەنتەری پارێزگاکە و گوندەواری پارێزگاکە لەژێر دەسەڵاتی رژێمی ئەسەد و ئەو گرووپانەدان کە ئێران پاڵپشتییان دەکات.
ئەو ناوچانەی دێرازۆر کە ئەمریکا و گرووپە تیرۆریستییەکانی پشتیوانکاری ئێران تیایدا باڵادەستن لە ماوەی رابردوودا، ناو بە ناو دەکرێنە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆن کیربی ئاماژەی بەوە کردبوو کە هێشتا دیار نییە کام لایەن هێرشەکەی ئەنجام داوە، بەڵام لەو هێرشانە دەچێت کە پێشتر ئەو رێکخراوانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات ئەنجامیانداوە.
سهرچاوه: AA
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |