English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەڵمانیا و قه‌ته‌ر له‌ بواری وزه‌ گرێبه‌ستێكیان واژوو كرد
2022-05-21 [08:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌ڵمانیا و قه‌ته‌ر ڕۆژی هه‌ینی گرێبەستێکیان واژوو كرد بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌كانیان له بواری‌ وزه‌دا، لە ڕێی گرنگیدان به‌ بازرگانیكردن به‌ هایدرۆجین و گازی سروشتی (LNG). ئەڵمانیا، کە خاوەنی گەورەترین ئابوری ئەوروپایە، به‌ دوای پێداویستییه‌ جێگرەوەكاندا ده‌گه‌ڕێت لە کاتێکدا کە ڕووسیا، گەوەرەترین دابینکەری گازی ئەوروپا، بەهۆی هێرشەکەیەوە بۆ سەر ئۆکرانیا سزای خراوەتە سەر.

ئەم ڕێککەوتنە هاوبەشە ئاماژە دەدات بە سازدانی کۆبوونەوەی بەردەوامی نێوان دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات و دامەزراندنی گروپێکی کارکردن کە گرنگی بە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە بواری گازی سروشتی و هایدرۆجین بدات، هەروەها سازکردنی گروپێکی دیکەی تایبەت بەو وزانەی نوێدەبنەوە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر، لە ئەڵمانیا بوو بۆ واژووکردنی رێککەوتنەکە لەگەڵ وەزیری ئابوری ئەڵمانیا رۆبەرت هابێک کە لە مانگی سێ دا گەشتی کردبوو بۆ قەتەر و لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئەڵمانی RWE (RWEG.DE) و Uniper (UN01.DE ) کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستە درێژخایەنەکانی دابینکردنی گازی سروشتی.

سێ کەسی ئاگادار لە دانوستانەکانی گرێبەستی دابینکردن لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە کە ڕێککەوتنەکە بەو مانایە نییە کە گرێبەستە درێژخایەنەکان بۆ گازی سروشتی ئەنجام بدرێت.

ئەوان دەڵێن ئەو دانوستانانە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، بەرلین ئامادە نییە پابەند بێت بە مەرجەکانی قەتەر بۆ واژووکردنی گرێبەستەکانی لانیکەم 20 ساڵ بۆ دەستەبەرکردنی ئەو بڕە بەرفراوانەی کە ئەڵمانیا پێویستی پێیەتی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گازی ڕووسیا.

لە ئێستادا ڕووسیا گەورەترین دابینکەری گازە بۆ ئەڵمانیا و هابێک هەر لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ئۆکرانیا چەند دەستپێشخەرییەکی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بەرلین بە وزەی مۆسکۆ دەستپێکردووە.





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad