English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆکلیپێکی سەعد لمجەرەد یەک ملیار بینەری تێپەڕاند
2022-05-22 [11:39 AM]

ZNA – هەولێر


"المعلم" یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی سەعەد لمجەرەد، گۆرانیبێژی مەغریبییە و ژمارەی بینەرانی لە یوتیوب یەک ملیار بینەری تێپەڕاند.

ئەو گۆرانیبێژە لە ڤیدیۆیەکدا دڵخۆشی خۆی نیشاندا بۆ ئەو دەستکەوتە لە ماوەی حەوت ساڵدا و سەرکەوتنەکەی پێشکەش بە شای وڵاتەکەی محەممەدی شەشەم و دایک و باوک و هەوادارانی کرد.

لەلایەکی دیکەوە بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە دوێتێکی لەگەڵ هونەرمەندی لوبنانی یوسرا بەناوی "من اول دقیقة" بڵاوکردەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا 25 ملیۆن بینەری هەبوو.

سەعەد لمجەرەد بە یەکێک لەو گۆرانیبێژە عەرەبانە ناسراوە کە ڤیدیۆکلیپەکانی بینەری زۆریان هەیە.

 





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad