English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە مەراسیمێکدا، بەردی بناغە بۆ جێبەجێکردنی ئەم چوار پرۆژەی خوارەوە لە چۆمان دانرا
2022-05-23 [12:21 PM]

ZNA-هەولێر


 

- بونیادنانی هێڵی 132 کەی ڤیی سۆران2 – چۆمان بە درێژایی (45 کیلۆمەتر)
- بونیادنانی هێلی 33 کەی ڤیی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی (20 کیلۆمەتر)
- دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 کەی ڤیی چۆمان بە قەبارەی 45MVA
- دابینکردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 کەی ڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25MVA

کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لە وتەیەکدا، وردەکارییەکانی هەر چوار پڕۆژەکە خستەڕوو  گوتی: ئەم پڕۆژانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ کێشەی کارەبا لە ناوچەکە چارەسەر دەکەن و بەم زووانەش، پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەم چوار پرۆژەیە بە بەهای نزیکەی 13 ملیار دینار لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت و کێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی کارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەکەن.
لە
لە مەراسیمەکەدا، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستخۆشی لە وەزارەتی کارەبا کرد بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پرۆژە کە لە کابینەی نۆیەم لە سۆران جێبەجێ کردووە.
لە وتەیەکیشیدا، ئاری زراری بەرێوەبەری کۆمپانیای هێرۆ بەڵێنیدا کە پڕۆژەکانب لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێ دەکات.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad