|
ZNA-هەولێر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی گوژمەی 189,784,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی: شەقڵاوە، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك لە دەوروبەری هەولێر.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی، بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار،
ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی گوژمەی 189,784,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
پرۆژەكان پێكهاتوون لە:
- نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.
- كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە قەزای شەقڵاوە.
- قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی لە سنووری شارەوانیی شەمامك.
- دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە سنووری شارەوانیی خەبات.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |