|
هەولێر : ZNA 1- وەرزش کردن بە مل ئەمەش بەم شێوەیە: ملت بە هێواشی بۆ پێشەوە دەبەیت پاشان بۆ دواوە وە بۆلای ڕاست و بۆلای چەپ 10 جار ئەو وەرزشە دەکەیت. 2- بەکارهێنانی تەوقی مل بۆ ماوەیەکی کاتی واتە نابێت زۆر لە مل بکرێت. 3- مەلەوانی مەلەوانی زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل و ئینزیلاق. 4-بەکارهێنانی حەپی پاراسیتامۆل یان بروفین،ئەگەر لە ماوەی 5 رۆژ ئازارت نەشکا دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەیت. 5-مەساج کردنی مل بەشێوەی نەرم و لەسەر خۆ. 6-سەر شۆر نەکردنەوە واتە نابێت سەرت زۆر شۆڕبکەیتەوە، کاتێک تهماشای مۆبایل دهكهیت یان کتێب دەخوێنیتەوە نابێت سەری بۆ نەوی بکەیت بەڵکو دەبێت ئەو شتە بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی سەرت. 7- دورکەوتنەوە لە سەرینی بەرز و رەق چونکە زیان زۆر بە مل دەگەیەنێت. 8-بۆ ئافرەتان دوای سەر شۆردن پێویستە راستەوخۆ قژیان وشک بکەنەوە، چونکە ئەگەر قژیان بە تەڕی بمێنێتەوە توشی تەشەنوجی ملیان دەکات یان ئەگەر ئینزیلاقی هەبێت ئازارەکەی زیاد دەکات. 9- تەقاندنی مل بە هەموو شێوەیەک هەڵەیە و زیانی بە مل دەگەیەنێت، نابێت مل بتەقێنرێت. 10- شێلانی شان و مل زۆر خراپەو کارێکی هەلەیە، بەلکو واباشترە مەساجێکی نەرم و تەندروست بکرێت. 11- دەرمانی ستیرۆید نابێت بەکاربهێنرێت بێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ. تێبینی: ئەگەر ئازاری مل یان شانت هەبوو وە ئازارەکە لە 7 ڕۆژ زیاتری خایاند دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، ئەو کات بەپێی جۆر و ئازاری نەخۆشەکە دوای فەحس و دەستنیشان کردنی نەخۆشەکە چارهسهری بۆ دەنوسرێت.
ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە |