English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‏‎ئەو هۆکارانەی کار دەکەنەسەر کێشی کۆرپە
2022-05-24 [11:34 AM]

هەولێر : ZNA


‏‎* ڕیزبەندی لەدایکبوون: یەکەم منداڵەکان دەکرێت کێشیان کەمتر بێت لە منداڵەکانی تر کە لە دووگیانیەکانیکەدا لەدایک دەبن. ‏‎* ڕەگەز: منداڵە کچەکان کێشیان کەمتر دەبن لە کوڕەکان بەڵام ئەم جیاوازیە زۆر کەمەلە کاتی لە دایکبوون. ‏‎* تەندروستی دایک لەکاتی دووگیانبوون‌: تەندروستی دایک کاردەکاتە سەر کێشی کۆرپە لە سکی دایکیدا بەتایبەت ئەو دایکانەی کە پەستانی بەرزی خوێنیان ھەیە یاخود کێشەی نەخۆشییەکانی دڵیان لەگەڵدایە یاخود ئەو دایکانەی کە جگەرەکێشن یاخود خواردنەوەی کھولی بەکاردەھێنن کە خۆی رێگە پێدراو نییە بۆ خانمانی دووگیان ،وە ئەو دایکانەی کە شەکرەی دووگیانی یاخود کێشیان زۆرە کۆرپەکانیان زیاد لە ئاسایی کێشیان زۆرە . ‏‎* تەمەنی دایک: وادادەنرێت کە ئەو دایکانەی کە گەنجترن و تەمەنێکی کەمتریان ھەیە کێشی کۆرپەلەکانیان کەمتربێت لە کۆرپەلەی ئەو دایکانەی کە تەمانیان لە سەروو ٣٥ ساڵەوەیە. ‏‎* وەرگرتنی خۆراک: وەرگرتنی خۆراک لەلایەن دایکەوە بەشێوەیەکی گشتی کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر کێشی کۆرپەلە ئەو دایکانەی لە ماوەی دووگیانیدا بری پێویست لە خۆراک وەرناگرن کێشی مندالەکانیان کەمە وە ئەودایکانەی کە خواردنێکی زۆر وەردەگرن و زۆر قەلەو دەبن لە ماوەی دووگیانیدا دەکرێت کێشی مندالەکانیان لە کێشی ئاسایی زیاتر بێت . ‏‎* ھۆکاری بۆماوەیی: ھۆکاری بۆماوەیی بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر قەبارەو کێشی کۆرپەلە ھەیە. ‏‎* ماوەی دووگیانی: ئەو مندالانەی کە پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن کێشیان کەمترە وە ئەو مندالانەی کە لە ماوەی لەدایکبوونی ئاسایی لادەدەن کێشیان زیاترە لە ئاسایی. ‏‎* سکپری بە مندالی دووانە یان زیاتر دەکرێت کاریگەری لەسەر کێشی مندالەکان ھەبێت و تا رادەییەک کێشیان لە ئاسایی کەمتر بێت.





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad