English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووخانی باڵەخانەیەک لە باشووری ئێران زیاتر لە ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە
باڵەخانە داڕماوەکەی ئابادان
2022-05-24 [01:23 AM]

ZNA - هەولێر


میدیای ئێران بڵاویان کردەوە، باڵەخانەی میترۆپۆل گەورەترین باڵەخانەی بازرگانی لە شاری ئابادانی پارێزگای خووزستان، بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی ڕێوشوێنی ئەندازیاری داڕماوە و به‌ هۆیەوە ١١کەس ژیانیان لە‌دەست داوە و زیاتر لە ٨٠ کەسیش لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەی دارووخاودا ماونەتەوە. ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، تیمی فریاکەوتن لە تاران و ئەهوازەوە ڕەوانەی ئابادان کراون و توانیویانە ٣٥ بریندار رزگار بکەن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگوی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، بەڵێندەری ئەم پرۆژەیە بێ ڕەزامەندیی ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، سێ نهۆمی بەم باڵەخانەیەوە زیاد کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەرلەوەی کاری دروستکردنی بیناکە کۆتایی پێ بێت، بەشێک لە بیناکە بڕووخێت. سەرۆکی شارەوانیی ئابادان و دوو سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئەم شارە و حەوت کەسی دیکە دەستگیرکراون. بەڵێندەری جێبەجێکاری بیناکەش کە فەرمانی دەستبەسەرکرانی بۆ دەرچووبوو، بە هۆی ڕووخانی بیناکەوە ژیانی لەدەستداوە.



ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad