ZNA-هەولێر
بە بەشداری ٤٣ کارمەندی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ٢٤/٥/٢٠٢٢، خولێکی تایبەت بە پەرەپێدانی توانستی ئەفسەری ئیداری و ژمێریاری دەستی پێکرد، کە لەلایەن تیمی هۆڵەندی هێزەکانی هاوپەیمانان و
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەوە رێکخراوە.
لەو خولەدا، کە سێ رۆژ دەخایەنێت، چەند بابەتێک لە بواری ژمێریاری و وردبینی لەلایەن ژمارەیەک پرۆفیسۆر و مامۆستایانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سەلاحەدین، پێشکەش دەکرێن.
ئامانج لەو خولە، ئاشنا کردنی کارمەندانی لیوا و فەوجەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە رێکار و شێوازەکانی پرۆسەی خەرجی، کە لە وەزارەتی پێشمەرگە پەیرەودەکرێت، هاوکات گونجاندنیانە لەگەڵ رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
وەک سەرپەرشتیاران ئاماژەیان بۆکرد، کردنەوەی خولی لەوجۆرە، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی بەردەوامی دەبێت، بەم هەنگاوەش بڕگەکانی یاسای چاکسازی بە شێوەیەکی کردەیی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |