English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی دھۆک : ئەو کەسەی ھاوژینەکەی خۆی کوشتبوو دەستگیرکرا 
2022-05-24 [04:02 AM]

ZNA - ھەولێر



گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی کە لە گوندی نەزراوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش ژنەکەی خۆی کوشتبوو، دەستگیرکرا.
 
ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایگەیاند: دوای ٢٤ کاژێر لە رووداوەکە، ئەو تۆمەتبارە شوێنەکەی خۆی بۆ پۆلیسی بەردەڕەش و رۆڤیا ئاشکرا کرد و دەستگیرکرا، گوتیشی، "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە"
 
گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک باسی لەوە کرد، بەپێی دانپێدانانی تۆمەتبارەکە، بەھۆی کێشەیەکی خێزانییەوە ھاوژینەکەی خۆی کوشتووە.
 
 ئەو ئافرەتەی کە کوژراوە ناوی ئیمان عەزیزە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، خاوەن پێنج منداڵە. "ھاوژینەکەیشی تەمەنی ٣٥ ساڵە."
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ٢٣-٠٥-٢٠٢٢ کەسێک لە گوندی نەزراوا لە سنووری شارۆچکەی رۆڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش دوای ئەوەی لەگەڵ ژنەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان، بەگوتەی پۆلیسی بەردەڕەش کە ئەو کات بۆ رووداو قسەیکردووە، "بە ئامێرێکی ئاسن لە سەری ژنەکەی دەدات و دەیکوژێت."





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad