English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
2022-05-24 [04:14 AM]

ZNA - ھەولێر



بەھۆی نزیک بوونەوەی وەرزی حەجی ئەمساڵ، ماوەیەکە سەبارەت بە حەجی بازرگانی پەیوەندییەکی ئێجگار زۆر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەوە دەکرێت
ھەر وەک چۆن پێشتریش ئاگاداری ھاووڵاتیانی کوردستانمان کردبووەوە، وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان ئەوە رووندەکەینەوە کە ئەمساڵ بە ھیچ شێوەیەک حەجی بازرگانی بە شێوەیەکی فەرمی نەک تەنھا لە کوردستان و عیراق بگرە لە سعوودیەش ھیچ بنەمایەکی  نییە و داواش لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە باوەڕ بە ھیچ کەس و کۆمپانیایەک مەکەن کە بانگەشەی ھەبوونی حەجی بازرگانی دەکەن چونکە ئەگەری زۆرە پارەکەیان بەھەدەر بچێت، ھەروەک چۆن لە ساڵانی رابردوودا زۆر خەڵک زەرەرمەندبوون و زیانیان پێکەوتووە.

لێرەوە دیسان ھاووڵاتیانمان ئاگادار دەکەینەوە کە بڵاوبوونەوەی ھەندێک وێنەی لە  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوایە  وێنەی فۆرمی وەرگرتنی ڤیزای حەجی ئەمساڵە، دوای بە دواداچوونمان بۆمان دەرکەوت کە ئەو وێنانە ھیچ بەروارێکیان لەسەر نییە 
، لەوە زیاتر نین کە لە بڵاوکراوەی ساڵانی پێشوو لە ئینتەرنێتەوە وەرگیراون بۆ سەرنجڕاکێشان و خەڵەتاندنی موسڵمانانی تامەزرۆی سەفەری حەج بەکاریان دێنن.

سەرەڕای ئەوەی کە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ حەجی بازرگانی داوادەکرێت، بێ ئەوەی ھیچ بنەمایەکی فەرمی بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە ھەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان وەک چۆن ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە ھەمانکاتدا ھۆشداری دەداتە ھەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە، کە مۆڵەتی فەرمییان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە وەرگرتووە خۆیان لەم کارە بە دوور بگرن. بە پێچەوانەوە بەھۆی بانگەشە و رێکلام کردنی بێ بنەما بۆ حەجی بازرگانی، دواجار ڕووبەڕووی لێپچینەوەی یاساییی و کارگێری دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad