ZNA-هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات ) کۆبووەوە کە بریتی بوون لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە. لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا. بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان و برەودان بە توانا مرۆییەکان و حکومەتی ئەلیکترۆنی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad