English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكان۷ی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
2022-05-24 [06:14 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ و لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانییەكانە و بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، تەقتەق ڕەزامەندی خەرجكردنی دراوە،  هەر یەك لەم پرۆژانەش پێویستییەكی گرنگیی دانیشتووانی ئەو سنوورانەن.
پرۆژەكانیش بریتین لە ئاوەڕۆی كۆنكرێتی لە بەستۆڕە، كۆنكرێتكردنی شەقام لە تەقتەق و ڕزگاری، دروستكردنی شەقام لە شاوێس، نۆژەنكردنەوەی شەقام لە كەورگۆسك. هاوكات ئێستا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad