ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی جۆنی دێپ، لە فیستیڤاڵی هلسنکی بلوز لە فینلەند بەشداربوو و کۆنسێرتێکی لەگەڵ هونەرمەند جیف بیک سازکرد. پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان جۆنی دێپ، و جیف بیک، ژەنیاری بەریتانی هەیە و بڕیارە ئەلبوومێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە. راگەیاندنی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە دێپ بەم دواییە لە کۆنسێرتێکی بیک لە بەریتانیا ئامادەبوو و ئامێری گیتاری ژەنی. هاوڕێیەتییەکی بەهێز لە نێوان ئەو دوو هونەرمەندەدا هەیە و چەند جارێکی پێکەوە بینراون و تا بەم دواییە بەوە گەیشت کاری هاوبەشیان هەبێت. بەم دواییە دێپ توانی لە دادگا بەسەر ئەمبەر هێرد، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینی پێشووی سەرکەوێت و بەهۆی ناوزڕاندنەوە دەبێت هێرد بڕی 15 ملیۆن دۆلار بە دێپ ببەخشێت، لە بەرامبەریشدا دێپ دوو ملیۆن دۆلار بە هێرد ببەخشێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad