ZNA - هەولێر
سعوودیە و میسر داوا لە ئێران دەکەن کۆتایی بەو چالاکییانەی بهێنێ دەبنە هۆی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکە.
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا جەختیان لەسەر هاوکارییەکانی کرودوەتەوە و داوایان لە ئێران کردووە کۆتایی بە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە بهێنی.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هەروەها هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، پشتیوانیی لێکراوە و داواشکراوە ئێران دەست لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە وەرنەدات و کۆتایی بە پشتیوانیکردنی لە میشلیاکان ناوچەکە بهێنێت و چیتر هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی رێڕەوی بازرگانی دەریایی نەکات.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |