English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا
2022-06-23 [10:10 AM]

ZNA-هەولێر


دوابەدوای سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجام دانی دیدار و کۆبوونەوە، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی پشكنینی گشتی، گەیشتنە بەغدا، لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی بەغدا، لەلایەن فەریق روكن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، پێشوازیان لێ کرا، وا بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان كۆبوونەوە ئەنجام بدەن.





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad