English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا وادە بۆ درێژکردنەوەی داشکانی 15%ـی پێشینەکان دیاری کرا
2022-06-27 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، داشکاندنی 15%‏ بۆ پێشینەکانی قەرزی بچووک بۆ سێ مانگی دیکە درێژکرایەوە، جەختیشی کردۆتەوە دوای ئەم وادەیە درێژ ناکرێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند:  پاڵپشت به‌ بڕیاری  ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ‌ ژماره‌ (156 له‌ 15/06/2022)، به‌پێی فه‌رمانی وزاریمان ژماره‌ (462 له‌ 20/06/2022)، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاری دا بە  درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌ بڕیاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (132) له‌ 19/01/2022 ته‌نیا بۆ سێ مانگ له‌ ڕێكه‌وتی 20/06/2022 تاوه‌كو 20/09/2022 و دوا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ داشکاندنی ڕێژەی لە 15%‏ لەو پێشینانەی حکوومەت کە لای ھاووڵاتییانە وەک قەرزی بچووک.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لێخۆشبوونی تەواوی سزای دارایی دواکەوتنی قەرزی پارەی بەشدارییەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە مەرجێک خاوەن کار تەواوی پارەی کەڵەکەبووی بەشێوەی کاش بدات  بە یەکجار، جارێكی دیكه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ درێژ ناكرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad