English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ئەوقاف: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن چاوەڕێی سعودیەین
2022-06-27 [03:05 AM]

ZNA - هەولێر


 

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، هەموو پێشبینییە بەهێزەکان دەڵێن، "رۆژی 9-7-2022 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بۆ وەڵامی یەکلاکەرەوەش چاوەڕوانی سعودیەین." 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 27-6-2022، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان  رایگەیاند، "پێشبینییە بەهێزەکان ئەوەیە 9-7-2022، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت، بەڵام ئێمە پشت بە پێشبینی نابەستین و چاوەڕوانی سعودیەین کە یەکلایی بکاتەوە و یەکەم رۆژی جەژن دیاری بکات."

 

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی، سعودیە ئێوارەی 30ـی حوزەیرانی ئەم مانگە یەکەم رۆژی "ذو الحجة" دیاری دەکات و ئەو کات یەکەم رۆژی جەژنیش دیاریدەکرێت چونکە 10ـی "ذو الحجة" یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

 

جەژنی قوربان چوار رۆژە، حاجییانی ماڵی خودا رۆژی دەچنە سەر کێوی عەرەفە و دواتر قوربانی دەکەن. موسڵمانانیش دەتوانن لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا قوربانی بکەن. 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad