English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودە تەندروستیەكانی پیاز
2022-07-05 [03:03 AM]

هەولێر : ZNA


پیاز، یەکێک لە خواردنە تەندروستە سوود بەخشەکانه‌ و پیاز دژی نەخۆشیە مەترسیداره‌کان ده‌جەنگێت و کاریگەریەکەی خێرایە. هه‌روه‌ها بەهایەكی خۆراكی گەورەی هەیە. خواردنی پیاز چ بە كولاوی یان بە كاڵی سودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت سودە تەندروستیەكانی پیاز: 1-پیاز بەكاردێت بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و پاكبوونەوه له ژەهراوی بوون. 2-گیراوەی پیاز چارەسەرێكی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت. 3-له مەترسیەكانی گەشەكردنی برینی ناوسك رێگری ده‌كات. 4-پیاز یارمه تی رێكخستنی شەكر دەدات له خویندا. 5-تۆری چاو به‌هێز ده‌كات. 6-ماندبوونی چاو كه‌مده‌كاته‌وه‌. 7-وا ده‌كات چاو فرمێسكی لێبرژێت و به‌مه‌ش چاو خاوێن ده‌بێته‌وه‌. 8-پیاز وەک پێکوتەیەک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کە تووشی نەخۆشی نەبیت. 9-دەبێتە هۆی پاراستنی ئێسکەکان لە داخوران و زوو شکان. دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردنی لووت بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە جیوبیان هەیە. خواردنی پیاز بەتایبەت بە كاڵیئه‌گه‌ری توشبوون بە جەڵدەی دڵ كەمدەكاتەوە زیانه‌كانی پیاز : پیاز:لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام زۆر بەکارھێنانیشی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە مرۆڤ و زیانەکانیشی ئه‌مانه‌ن: ده‌بێتە ھۆی سوور بوونەوه‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤ . ھەست کردن بە رشانەوه‌ و دڵەکزه.‌ مرۆڤ تەمبەڵ دەکات و ئارەزووی بۆ خەو زۆر دەبێت . کێشەی لە چاوەکانی بۆ دروست دەکات . دەبێتە ھۆی ئاوسانی رژێنی پرۆستات. دەبێـتە ھۆی نزمبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن. دەبێتە ھۆی دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێن.





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad