ZNA – هەولێر نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Minions کە بەناوی Minions The Rise Of Gruیە، داهاتی لە سینەماکانی
میسر ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی سێ رۆژدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 108 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێناوە و پێشبینی دەکرێت داهاتی تاوەکو کۆتایی هەفتە بگاتە 127 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی میسر دوو ملیۆن جونەیهە.
فیلمەکە لە دەرهێنانی کایل پالدایە و ژمارەیەک ئەکتەر بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرکان دەگێڕن، لەوانە جان کلۆن ڤان دام.
نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا، لە 16 حوزەیرانەوە دەستیپێکرد.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |