ZNA - هەولێر بایرن میونشن دواین ئاگادارکردنەوە سەبارەت تایبەت بە لیڤاندۆڤسکی ئاڕاستەى یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
بایرن میونشن ترسی ئەوەی هەیە دوای دوو ساڵی تر یانەی بەرشلۆنە مایە پووچ ببێت، هەر بویە دوا ئاگاداری ئاڕاستەى یانەی ناوبراو کرد تایبەت بە گفتوگۆکانی گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکی بۆ کامپ نۆ.
کارگێڕی باڤاریەکان داوا دەکەن یان بڕی پارەکە بەکاش پێشکەش بکە، یان بە شێوەیەکی هەمیشەیی واز لە گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکی بهێنە و پاشەکشە بکە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى مارکا بڵاویکردەوە، مەرجی بایرن میونشن بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەى 50 ملیۆن یۆرۆی کاشە و ئامادە نیە بەو نرخە کەمتر دەستبەرداری بێت، ئەوەش لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە ئامادەیە 40 ملیۆن یۆرۆی کاش و پێنج ملیۆن وەک گۆرانگارییەکان بۆ گواستنەوەى لیڤا تەرخانبکات.
مارکا بڵاویشیکردەوە، بایرن میونشن گومانی لە بارودۆخی دارایی خراپی بەرشەلۆنە هەیە و دەیەوێت پارەکە بە کاش وەربگرێت و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی یانە ئیسپانییەکە ئەگەر بارودۆخی وەک ئێستادا بەردەوام بێت لە دوو ساڵی داهاتوودا مایە پووچ دەبێت و ناتوانێت متمانە بکات کە بەرشەلۆنە بتوانێت لە کاتی خۆیدا ئەو گۆڕانکاریانە ببەخشێتە یانەکە ئەگەر لیڤاندۆڤسکی بۆ کامپ نۆ گواستەوە.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |