English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بازرگانی عێراق: گەنمی ئۆکرانیامان لە رێگای رووسیاوە نەکڕیوە
2022-07-07 [10:48 AM]

ZNA:هەولێر


بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەتی دەکاتەوە گەنمی ئۆکرانیایان لە رێگەی رووسیاوە کڕی بێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەغدا هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ دامەزراوە ئۆکرانییەکان واژوو نەکردووە و ساڵانێکە مامەڵەی لەگەڵ دامەزراوە ئۆکرانی و رووسیەکان ئەنجام نەداوە. 

روونیشی کردەوە، هەموو گرێبەستەکان لەگەڵ دامەزراوە ئوستراڵی و کەنەدی و ئەمریکییەکان واژوو دەکرێن و گەنم لەو وڵاتانەوە هاوردە دەکرێن.  

وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەندراوەکەی رەتی دەکاتەوە، لە چەند ساڵی رابردوو بەشداریان لە هیچ کەمکردنەوەیەکی ئاشکرا بۆ کڕینی گەنم کردبێت، جگە لە کڕینی 150 هەزار تۆن لە ئوستراڵیا و 100 هەزار تۆن گەنم لە ئەڵمانیا.

ئاماژەی بەوەشدا، بە گوێرەی بنەمای ئاسایشی خۆراک دوای پشووی جەژنی قوربان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بە ناوبانگی جیهانی گرێبەست دەکەن تاوەکو گەنمی پێویست هاوردە بکەن و یەدەگی ستراتیژی بۆ مانگەکانی داهاتوو بە هێز بکەن.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad