English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاشکرا کردنی تیپە بەشداربووەکانی پاڵەوانێتی PMWI 2022 بۆ وەرزی گەیمەرس
2022-08-03 [11:56 AM]

zna


هەولێر، کورستان، 1ی ئابی 2022: پەپجی مۆبایل(PUBG MOBILE) لیستی ئەو تیپانەی ڕاگەیاند کە ئەمساڵ لە یارییەکانی پاڵەوانێتی جیهانی PMWI 2022 بەشداری دەکەن، کە بەهای خەڵاتەکان دەگاتە 3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، و چالاکیەکە  لەلایەن Gamers8 ڕێکدەخرێت. و هاندەرانی پەپجی مۆبایل دەنگیان بە تیپە دڵخوازەکانیان دا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دوای پاڵەوانێتییەکە، لەوانە RA'AD (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا)، Deadeyes Guys (باشووری ئاسیا)، Bigtron Red Aliens (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا)، S2G Esports (ئەوروپا) و ALPHA 7 ESPORTS (هەردوو ئەمریکاکان ) و R8 ESPORTS (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە).

و بۆ دابینکردنی دەرفەتی زیاتری خۆش و سەرنجڕاکێش بۆ هاندەران و یاریزانان، پاڵەوانێتییەکەی ئەمساڵ بەسەر دوو هەفتەدا دابەشکراوە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکی سەرەکی و یارییەکانی Afterparty Showdown لەخۆبگرێت، کە کۆی گشتی بەهای خەڵاتەکانی ٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە. و پاڵەوانێتی PMWI 2022 لە 11ی ئاب دەستپێدەکات بە بەشداریی 18 تیپی بانگهێشتکراو لە سەرانسەری جیهان تا کێبڕکێ بکەن لە پاڵەوانێتی سەرەکی لەمیانەی نەخشە کلاسیکەکان بە خەڵاتی ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. و یاریەکانی Afterparty Showdown لە 18تا 20ی ئاب میوانداری دەکرێت و تیایدا 12 تیپ کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی یەک ملیۆن دۆلار.

و یاریەکانی Afterparty Showdown پێنج تیپی بەرزترین ڕیزبەندی لە پاڵەوانێتییە سەرەکییەکەدا لەخۆدەگرێت لەگەڵ پێنج تیپ کە بە دەنگدانی هاندەران لە ئەمریکا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا، باشووری ئاسیا و ئەوروپا هەڵدەبژێردرێن، لەگەڵ 7Sea Esports کە براوەی یاریەکانی BATTLEGROUNDS MOBILE INDIA SHOWDOWN (BMSD) 2022ە لە هیندستان لەپاڵ یەک تیپ کە بە تایبەتی بانگهێشت دەکرێت. لە ئەگەری ئەوەی هەریەکێک لە تیپە شایستەکان یان بانگهێشتکراوەکان نەتوانن بەشداری لە کێبڕکێکەدا بکەن، تیپی داهاتوو کە پلەی بەرزترین پلەی هەیە دەرفەتەکە وەردەگرێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی Afterparty Showdown 

لیستی تەواوی تیپە ڕکابەرەکانی پاڵەوانێتی پەپجی مۆبایل  PMWI 2022:
●    Morph (ئەندۆنیسیا)
●    Box Gaming (ڤێتنام)
●    Vampire Esports (تايلەند)
●    4Rivals (مالیزیا/سەنگافورە/فیلیپین)
●    DenizBank Wildcats (توركيا)
●    VIVO KEYD (بەڕازيل)
●    Aton Esports (ئەمریکای باشوور)
●    52 Esports (پاكستان)
●    Stalwart Esports (باشوری ئاسیا)
●    Nigma Galaxy (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە)
●    Virtual Gaming Squad (ئەفریقا)
●    TJB Esports EU (ئەوروپای ڕۆژئاوا)
●    Back2Back (باکووری ئەماریکا)
●    REGAN.S GAMING (چین) (تەنها خولی سەرەکی)
●    DWG KIA (کۆریای باشوور)
●    DONUTS USG (يابان)
●    Team SouL (هیندستان)
●    Team Falcons (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە)

لیستی ئێستای ئەو تیپانەی کە لە کێبڕکێی Afterparty Showdown بەشداری دەکەن بریتین لە:
●    RA’AD (میسر)
●    Deadeyes Guys (نيپال)
●    Bigetron Red Aliens (ئەندەنوسیا)
●    S2G Esports (توركيا)
●    ALPHA 7 ESPORTS (بەڕازيل)
●    تیپی سەرەکی خولی #1
●    تیپی سەرەکی خولی #2
●    تیپی سەرەکی خولی #3
●    تیپی سەرەکی خولی #4
●    تیپی سەرەکی خولی #5
●    7Sea Esports (تیپی براوە لە یارییەکان BATTLEGROUNDS MOBILE INDIA SHOWDOWN (BMSD) 2022، هیندستان)
●    R8 ESPORTS (شانشینی ‌عەرەبی سعودیە) (بانگهێشتی تایبەت)

دەتوانن لە ڕێگەی پەیجەکانی یارییەکانی پەپجی مۆبایل لە یوتیوب و فەیسبووک و تویچ سەیری پاڵەوانێتی جیهانی PMWI ٢٠٢٢ بکەن، هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکە لە ١١ تا ١٣ ئاب لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی شاری ڕیاز بەڕێوەدەچێت، و ئاهەنگی دوای یاریەکە Afterparty Showdown ڕاستەوخۆ لە نێوان ١٨ بۆ ٢٠ی ئاب لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی شاری ڕیاز نمایش دەکرێت.





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad