English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاره‌كانی ده‌م وشكبوون
2022-08-09 [01:38 AM]

هەولێر : ZNA


ئێمه‌ رۆژانه‌ هه‌ندێكجار رووبه‌ڕووی ده‌م وشكی ده‌بنیه‌وه‌، ره‌نگه‌ به‌هۆی كه‌شو هه‌وا بێت یان ترس و دڵه‌ڕاكێ و كه‌م ئاو خواردنه‌وه‌ و... كه‌ ئه‌مانه‌ جێگه‌ی مه‌ترسی نین، چونكه‌ كاتین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت كاریگه‌ری بۆ ته‌ندروستی و ددانه‌كان و چێژ وه‌رگرتن له‌ خواردن ده‌بێت. به‌هۆی كه‌می لیكاویش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كلۆر بوونی ددانه‌كان و گه‌شه‌ی به‌كتریا هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ش لیكاو یارمه‌تی وه‌رگرتنی تام و چێژ ده‌دات و خۆراك نه‌رم ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاسان قورت ده‌درێت. چه‌ندین چاره‌سه‌ر هه‌ن كه‌ هۆی وشكبوونی ده‌م ، له‌وانه‌ش خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستیاری و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و سكچوون و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كان و كۆنترۆڵی میز و نه‌خۆشی پاركینسۆن. چاره‌سه‌ری كیمیاوی و جگه‌ره‌كێشان نه‌شته‌رگه‌ری مل و سه‌ر كه‌ ببێته‌ هۆی بریندار بوونی ده‌ماره‌كان كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سروشت و رێژه‌ی دروست بوونی لیكاو هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر وشكی ده‌م درێژخایه‌ن بێت، ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكات. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی وشكی ده‌م ده‌كرێت ئه‌م رێگایانه‌ په‌یڕه‌و بكرێت. ـ جوینی بنێشتی بێ شه‌كر ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرنه‌مه‌نی ـ شوشتنی ددانه‌كان به‌ مه‌عجونی فلۆراید ـ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ـ راوێژكردن به‌ پزیشك له‌ كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان.





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad