English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ له‌ باره‌ی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌خرێته‌ڕوو
2022-08-09 [04:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پارێزگای هه‌ولێر له‌ باره‌ی درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان، ئاشكرایكرد، لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆڕ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان پێكهێنراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 9ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) رایگه‌یاند، بۆ درووستكردنی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌ت و كرێچیان، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان دیاری ده‌كرێن.

راشیگه‌یاند، پێویسته‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌كان به‌ زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی و به‌كه‌مترین نرخ بخرێنه‌ڕوو، به‌ جۆرێك نابێت كه‌مكردنه‌وه‌كان (موناقه‌سه‌) له‌سه‌ر حیسابی كوالێتیی بێت.

ئەمڕۆ له‌ دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان، به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر خه‌مخۆری به‌رده‌وامی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاركردن له‌ پێناو خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان، كرده‌وه‌.

دڵنیایی ئه‌وه‌شدرا، كه‌وا لیژنه‌یه‌كی باڵا و پسپۆڕ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان پێكهێنراوه‌، به‌جۆرێك دوای شه‌نوكه‌وكردنی ئه‌و ناوانه‌ی، كه‌ موسته‌هه‌قن، به‌ چاودێری داواكاری گشتی پرۆسه‌ی تیروپشك بۆ كرێنشینه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانیش راسپێردران بۆ ده‌ستنیشانكردنی زه‌وی پێویست، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌ 100 هه‌زار هاووڵاتی له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان فۆرمه‌كانیان بۆ ده‌ستكه‌وتنی شووقه‌ پڕكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا به ‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریار له‌سه‌ر دروستكردنی (20.000) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژارو كرێنشینانی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌رێمی كوردستان درا.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad