English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەتۆمی ئۆکرانیا هۆشداریدا، مەترسییەکی زۆر لە وێستگە ناوەکییە داگیرکراوەکەدا هەیە
2022-08-10 [04:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی کۆمپانیای ئەتۆمی ئۆکرانیا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی " مەترسییەکی زۆر " ی بۆردومانکردنی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا هەیە کە دەکەوێتە باشووری داگیرکراوی ئۆکرانیاوە و وتیشی زۆر گرنگە کیێڤ تاوەکو وەرزی زستان کۆنتڕۆڵی وێستگەکە بکاتەوە.

سەرۆکی کۆمپانیای ئینەرگۆتۆم پێترۆ کۆتین لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆیتەرزی وت بۆردومانەکەی هەفتەی ڕابردووی ڕووسیا زیانی بە سێ هێڵی وێستگەکە گەیاندووە کە وێستگەی زاپۆریژا دەبەستنەوە بە هێڵی کارەبای ئۆکرانیاوە، وتیشی ڕووسیا ویستوویەتی کارەبای وێستگەکە ببەستێت بە سیستەمی کارەبای خۆیەوە.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ئۆکرانیا و ڕووسیا یەکترییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بۆردومانکردنی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا کە گەورەترین وێستگەی لەو جۆرەیە لە ئەوروپادا.

کۆتین وتی هەندێک لە هێرشەکان نزیک کۆگایەکیان کردۆتە ئامانج کە سوتەمەنی بەکارهێندراوی تێدا هەڵگیراوە، ناوچەیەک کە 174 کۆنتەینەری تێدایە و سەرجەمییان ماددەی تیشکدەرییان تێدایە، هۆشداریدا لەسەر ئەوەی ئەگەر ئەو کۆنتەینەرانە لێیان بدرێت ئەوا مەترسییەکی گەورە دەکەوێتەوە.

وتی " ئەمە زۆرینەی ماددە تیشکدەرەکانی وێستگەکەی تێدایە، ئەمە تیشکەکە بڵاودەکاتەوە بە شوێنەکەدا و دواتر کەش و هەوا بڕیار دەدات تیشکەکە بەرەو چی ئاڕاستەیەک ببات."

وتی " مەترسییەکە زۆر گەورەیە."

کۆتین دەڵێت ڕووسیا دەیەوێت وێستگەکە بە سیستمی کارەبای خۆیەوە ببەستێتەوە، ئەمەش لەڕووی تەکنیکییەوە کارێکی قورسە و پێویستی بەوەیە سەرەتا وێستگەکە لە سیستەمی کارەبای ئۆکرانیا داببڕێت و ئینجا دەتوانێت قۆناغ بە قۆناغ ببەسترێتەوە بە سیستەمی کارەبای ڕووسیاوە.

وتی " پلانەکەیان ئەوەیە زیان بگەیەنن بە سەرجەم هێڵەکانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا. دوای ئەوە ئیتر ناتوانرێت وێستگەکە بە سیستەمی کارەبای ئۆکرانیاوە ببەسترێت."

وتیشی لە ئێستادا نزیکەی 500 سەربازی ڕووسی لە وێستگەکەدان و ئوتومبێلی سەربازیی قورسییان پێیە، ئاماژەی بەوەشدا وێستگەکە وەکو بنکەیەکی سەربازیی بەکاردەهێندرێت.

وتی باشترین چارەسەر ئەوەیە هێزەکانی ڕووسیا بکشێنەوە و وێستگەکە ڕادەستی ئۆکرانییەکان بکرێتەوە. دەکرێت هێزەکانی ئاشتی پارێز ڕەوانەی وێستگەکە بکرێن و پاسەوانی بکەن.

وتی " باشترین چارەسەر ئەوەیە سەرجەم سەرباز و کەلوپەلە سەربازییەکانیان لە شوێنەکەدا لاببرێن. ئەمە بەتەواوەتی کێشەی پارێزراوی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا چارەسەر دەکات."

 

voa





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad