English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن بۆ یەکەمجار هاووڵاتییەکی کوردی وەک پەنابەری سیاسی ناساند
2022-08-10 [04:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژاپۆن بە پێدانی پەنابەریی سیاسی بە یەکێک لە کوردە ئاوارەکانی ئەو وڵاتە ڕێگای بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی نادیاری 2000 هاووڵاتیی کوردی تورکیا خۆش کرد.

ڕۆژنامەی ماینچی ژاپۆن بڵاویی کردەوە کە تۆڕی پارێزەرانی کۆچبەرانی ژاپۆنی ڕایانگەیاندووە: حکوومەتی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی تورکیای وەک پەنابەری سیاسی ناساندووە و ڕێگری کردووە لە ڕادەستکردنەوەی بۆ تورکیا.

کۆجی سانادا، یەکێک لەو پارێزەرە ژاپۆنیانەی کە نوێنەرایەتی هاووڵاتییە کوردەکانی تورکیا دەکات، هەوڵەکەی ژاپۆن لە قبووڵ کردنی یەکەم پەنابەری سیاسی کوردی تورکیا بە هەنگاوێکی زۆر گەورە دەزانێت بۆ باشترکردنی وێنەی ئەو وڵاتە، چوونکە بە وتەی ئەو ژاپۆن وێنەیەکی باشی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی بیانی نییە.

فەرمانگەی خزمەتگوزاری کۆچبەری ساپۆرۆ لە شاری کیۆدۆی ژاپۆن، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی لە مانگی تەمموزدا داواکارییەکەی ئەو هاووڵاتییە کوردە وەک پەنابەرێک قبووڵ بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە دەڵێت مەترسیی دادگایی کردنی لە تورکیا لەسەر بوو. ئێستا ئەم هاووڵاتییە کوردە کە ناوی نەدرکێندراوە، بە فەرمی لەلایەن حکوومەتی ژاپۆنەوە بە پەنابەرێکی سیاسی ناسراوە.

 

سه‌رچاوه‌: koyodo news





ئەم هەواڵە 355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad