English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێمی گوژمەی 308 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەیەکی تەرخانکرد
2022-08-10 [08:46 AM]

ZNA-هەولێر



بە گوژمەی 308 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ناحیەی باسرمەجێبەجێ دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی بڵاویکردەوە: بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سەنتەری شارەوانیی باسرمە، سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت و نزیكەی پێنج هەزار كەسیش لێی سوودمەند دەبن.

گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (٣٠٨) سێسەد و هەشت ملیۆن دینار و بڕگەكانیشی پێكهاتوون لە تەختكردن و كێربستۆن و قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی، وێڕای ئەوەی نزیكەی پێنج هەزار كەس لێی سوودمەند دەبن، هاوكات سیمایەكی جوان بەو شوێنە دەبەخشێت كە پرۆژەكەی تێدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەم پرۆژەیە لە مانگی 4ی ساڵی 2021 دەستیپێكردووە و تاوەكوو ئێستا بەشی زۆری تەواوكراوە و كاركردن تێیدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بەزووترین كات سەرجەم بڕگەكانی تەواو بكرێن.





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad