English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نادین ماینزا: بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ رۆژئاوا، دەبێت ئه‌مه‌ریكا سزا بخاتە سەر ئه‌م وڵاته‌
2022-08-15 [07:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نادین ماینزا پێی وایە ئەمریکا بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەتوانێت تورکیا ناچار بکات هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان کۆتایی پێبێنێت.

نادین ماینزا، سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادی ئایینیی لە حکوومەتی ئەمریکا، داوای لە وڵاتەکەی کردووە ڕێگە نەدات تورکیا لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر کوردانی سووریا بەردەوام بێت.

ماینزا بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریای وتووە: تورکیا دەیەوێت ئەو ناوچانە داگیر بکات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆی لە باکووری سووریا فراوانتر بکات.

ئەم بەرپرسەی پێشووی حکوومەتی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتەکانی تورکیا لە سووریا تەنیا لە ڕێگای سزادانی ئابوورییەوە دەتوانرێت ڕابگیردرێت.

نادین ماینزا هۆشداریشی داوە لەوەی کە بوونی بەربڵاوی تورکیا لە سووریا دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی گرووپە توندڕەوەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تورکیا ئەندامی هەمیشەیی ناتۆیە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەبەرامبەر پاوانخوازیی تورکیا لە سووریا بێ هەڵویست بێت.

 

 





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad