English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆران.. ڕووداوێکی هاتوچۆ چوار قوربانی لێکەوتەوە
2022-08-16 [07:39 AM]

ZNA-ھەولێر


بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان، لە پردی حافیز، ڕێگای سەرەکی نێوان سۆران-چۆمان، کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیش بەسەختی زامدار بوون.

موقەدەم موحسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان، لە رێگای سەرەکی سۆران-چۆمان، نزیک قەپانی حافیز، لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و هۆندا ئه‌لینترا".

ھەروەھا موقەدەم موحسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون، داوا لە شوفێران دەکەین پابەندی یاساکانی هاتووچۆبن، لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک".


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad