English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوت بۆ سەرووی 81 دۆلار بەرزدەکاتەوە
2021-10-05 [03:58 AM]

ZNA:هەولێر


نرخی نەوت لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممەوە بە هێزەوە لە بەرزبوونەوەیە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش بۆ راگەیەندراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رایانگەیاند، لەسەر پلانی خۆیان بەردەوام دەبن و رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر دەخەنە بازاڕەوە، لە کاتێکدا هەندێک پێشبینی هەبوو بەوەی 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد دەکەن.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی پێوانەیی لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی کانوونی یەکەم بۆ 81.40 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەم بۆ 77.66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

سەرەڕای گوشارە زۆرەکان بۆ سەر رێکخراوی ئۆپێک بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆپێک پڵەس ترسی لە دەرهاویشتەکانی شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنا هەیە.





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad