English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە قەسرێ بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنرێت
2021-10-08 [09:18 AM]

ZNA:هەولێر


لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، بە گوژمەی 252 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی چوار پڕۆژە دادەنرێت.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاند: "ئەو پڕۆژانەی لە ناحیەی قەسرێ جێبەجێ دەکرێن، لە بواری رێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆن، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان تەواو بکرێن".

گوتیشی: "یەکێک لە خزمەتگوازییە سەرەکییەکانی ئەم ناوچەیە رێگاوبانە، بەوپێیەی ناوچەیەکی شاخاوییە، بۆیە هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکانی رێگاوبان لەم دەڤەرە".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راشیگەیاند: "وەک کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە کاروانی ئاوەدانی، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکەین".

K24





ئەم هەواڵە 751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad