ZNA:هەولێر
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، هاوردەکردن و هەناردەکردنی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی دەبێت بە رەزامەندیی وەزیر بێت. نووسراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ژمارە (820)ـە و لە 4-10-2021 دەرچووە، راگەیێندراوە کە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت؛ لە نووسراوەکەدا هەروەها هاتووە، "دوابەدوای فەرمانی وەزارییمان ژمارە (8102) لە رێکەوتی 4-10-2021، بڕیارماندا کە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواویی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان، ماددە کیمیاییەکان و هەر رێگەپێدانی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزراییەکان، تەنیا بە رەزامەندیی وەزیر دەبێت بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەتمان."
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad