English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ مووچەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت 
2021-12-27 [01:15 AM]

ZNA-ھەولێر




بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ ڕێنمایی بۆ شێواز و میکانیزمی دابەشکردنی شایستەی سێ مانگی ماموستایانی وانەبێژ دەربچێت. نوێنەرێکی ونەبێژانیش لەبارەی چارەنووسی شایستەی چوار ھەزار وانەبێژ ڕوونکردنەوە دەدات.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ  رایگەیاند: " لە ھەوڵداین بۆ خەرجکردنی شایستەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش بۆ وانەبێژانی باخچەکان، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لەوەزارەتی پەروەردە کردووە بۆیان خەرج  بکرێت".

زیاتر گوتیشی: "دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە گوتی دوای پشووی سەری ساڵ ڕێنوێنیی دێت بۆ شێواز و میکانیزمی دابەشکردنی شایستەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش ھەوڵدەدەین مافی ھەموو وانەبێژان پارێزراو بێت".

ئاشکراشی کرد سێ بۆ  چوار ھەزار مامۆستای وانەبێژی باخچەکان ھەیە و ھەوڵ دەدرێ ئەوانیش لە مووچەی ئەو سێ مانگە مافیان پێبدرێ. گوتیشی: "لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی  مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکان ئەو مانگانەیان بۆیان خەرج بکرێت".

رۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ٢٠٢١، خەرج بکرێت، بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەرووی بەکالۆریۆس، بڕی ٥٥٠ ھەزار دینار، بڕوانامەی دبلۆم بڕی ٤٥٠ ھەزار دینار دەبێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی دارایی لە ٢٣/١٢/٢٠٢١ لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی پەروەردە رەزامەندی بۆ خەرجکردنی شایستەی ئەو سێ مانگەی وانەبێژان داوە.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ گوتی: "شایستەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەش پێکەوە  بە یەک جار دابەش دەکرێت".

زیاتر لە ١٨ ھەزار مامۆستای وانبێژ لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و حکوومەت شایستە داراییەکانیان دابین دەکات.

سەرچاوە / باسنیوز 
شوان بەرزنجی 





ئەم هەواڵە 5242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad