ZNA - هەولێر
لە یاریەکی هەفتەی 24ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بوە میوانی یانەی برایتۆن.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
سەرەتا چێڵسی لە خولەکی 28، لەڕێگەی یاریزان حەکیم زەیاش گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 60 ئادەم وێبستێر گۆڵی یەکسانی بۆ برایتۆن تۆمارکردەوە.
بەم ئەنجامەش چێڵسی بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و برایتۆنیش بە 29 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad