ZNA-هەولێر عەلی مەعارج، بەڕێوەبەری گرێبەست و مۆڵەتپێدانی نەوتی لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، "گەڕەکانی مۆڵەتپێدان لە ماوەی 10 ساڵدا بەهای دارایی بە نزیکەی 740 ملیار دۆلاری بۆ عێراق زیاد کردووە، ئەمە جگە لە توانای بەرهەمهێنانی دیکە بە نزیکەی یەک ملیۆن و 700 بۆ 3 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا".
مەعارج، ئەوەشی زیاد کرد: "ئەو پارانەی کە لەسەر کۆمپانیا نەوتییە پەرەپێدەرەکانی کێڵگە نەوتییەکان لەو ماوەیە خەرجکراوە گەیشتووەتە نزیکەی 90 ملیار دۆلار کە لەسەر ژێرخانی وەک هەڵکۆڵێنی بیرە نەوتییەکان و راکێشانی بۆری نەوت و دامەزراوەکان و چاککردنەوە و چارەسەرکردن خەرج کراون".
مەعارج، جەختی کردەوە، ئەوەی کۆمپانیا بیانییەکان لەم کێڵگانە دەستیان کەوتووە 1% بۆ 1.2% لە داهاتەکان تێناپەڕێنێت و، ئەوەی ماوەتەوە کە نزیکەی 98% لە داهاتەکان گەڕاوەتەوە بۆ بودجەی گشتیی دەوڵەت.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |